dc          
 
Liberty

 

View Current Signatures   -   Sign the Petition


To:  Parliment of Kurdistan

بانگەوازێک لە دەستەى بەرگرى لە ئازادى ڕادەربڕین
28 Nov 2007


بەڕێزان سڵاو :
وەک ئاگادارن سەندیکاى ڕۆژنامەنوسانى کوردستان ڕەشنوسى پڕۆژە یاسایەکى خستۆتە بەردەستى پەڕلەمانى کوردستان بە ئامانجى بەیاسایى کردنى ، ڕەشنوسى ئەم پڕۆژە یاسایە ئەگەر دەنگى پێبدرێت و پەسەند بکرێت بەتەواوى بەرگرتنە بە ئازادى کارى ڕۆژنامە نوسى و ئازادى نوسین و بیر وڕاى ئازاد و بیر و ڕادەربڕین، وە بەرتەسک کردنەوەى فەزاى ئازادیە بەگشتى . پاش ئەوەى لە ڕۆژى 11-11-2007 دانیشتنى پەڕلەمانى کوردستانمان بینى بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر ئەم پڕۆژەیە ، ئەندامانى پەڕلەمان هەر بەم بەرتەسککردنەوانەى پڕۆژە یاساکەوە نەوەستان کەپێچەوانەیە بە سەرەتایترین ماف ، کەمافى دەربڕینى بیر و ڕاى ئازادە و پێچەوانەى بنەماکانى کارى ڕۆژنامەنوسى یە . بەڵکە پێشنیار و قسەى زۆر ترسناکتریان خستە ڕو وەک تەعدیل کردن و ئیزافە بۆ ئەم پڕۆژەیە ،بۆیەپێمان وایە ئەمە ئەگەر ئێمەى ڕۆژنامەنوسان و ئازادیخوازان لێى بێدەنگ بین و ڕێگە بدەین یاسایى بێتەوە ، دواجار دەبێت لەزگەى دەسەڵات بدەین لە دەمى قەڵەمەکانمان وە بۆمان نیە لە خواست چوارچێوەیە کە ئەوان دیارییان کردوە دەربچین وەک هێڵى سور . بۆ بەرگرتن بە یاسایى نەبونەوەى ئەم پڕۆژە یاسایە و هەڵوەشاندنەوەى . ئێمە لە کوردستان ژمارەیەک کەسى ئازادیخواز و ڕۆژنامە نوس دەستەیەکمان دروست کردوە بەناوى دەستەى بەرگرى لە ئازادى ڕادەربڕین . سەرەتاى کارەکانمان بە دەرکردنى بەیاننامەیەک دەستى پێکرد ، و بەدوایدا ئەم بەیاننامەیەمان گەیاندە دەستى سەرجەم دەزگاکانى ڕاگەیاندن و خەڵکانى نوسەر و ڕۆشنبیر و ئازادى خواز ، هەنگاوێکى تر لە کارەکانمان کۆکردنەوەى پشتیوانى ئەو کەسانەیە کە دەیانەوێت بەر بەم مەسەلەیە بگرن ، وە فۆڕمێکى ئیمزا کۆکردنەوەمان دروست کردوە کە خۆشبەختانە پشتیوانیەکى فراوانمان کۆکردۆتەوە . بانگەوازمان بۆ خەڵکى ئازادیخواز ئەوەیە بێنە پشتى ئەم خواستە و کارێک کە ئێمە و ئەوان پێمان دەکرێت پێکەوە بیکەین لە پێناوەدا . داواشمان ئەوەیە هەموو کەسێکى ئازادى خواز ئیمزاى خۆی بدات لەو فۆڕمە کە ئێمە دروستمان کردوە .

25 11 2007 سلیمانى

Sincerely,

The Undersigned

View Current Signatures
 


The Liberty Petition to Parliment of Kurdistan was created by and written by دەستەی بەرگری لە ئازادی ڕادەربڕین (dangakan@yahoo.ca).  This petition is hosted here at www.PetitionOnline.com as a public service. There is no endorsement of this petition, express or implied, by Artifice, Inc. or our sponsors. For technical support please use our simple Petition Help form.

share:   blogger     del.icio.us     digg     facebook     furl     reddit     slashdot     send to a friend

Send Petition to a Friend - Petition FAQ - Start a Petition - Contributions - Privacy - Media Kit - Comments and Suggestions

PetitionOnline - DesignCommunity - ArchitectureWeek - Great Buildings - Archiplanet - Search
http://www.PetitionOnline.com/Azady/petition.html © 1999-2007 Artifice, Inc. - All Rights Reserved.